لقی کۆمەڵەی نێوەندگیری و راوێژکاریی خانووبەرە لە شاری دهۆک دامەزرا
dhok

2024-03-28


ڕابەر قاسم، سەرۆکی کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاریی خانووبەرە بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ئەو لقەی دهۆک سەر بە کۆمەڵەکەی ئەوانە، بەڵام مۆڵەتی سەربەخۆیان هەیە.
وتیشی: "لە ئێستادا لقی دهۆک لە 17 کۆمپانیای عەقارات پێکدێن و وەڵامی مۆڵەتەکەشیان بۆ گەڕاوەتەوە و دەستبەکار دەبن."