لافاوەکەی ماوەی ڕابردوو زیانی بە چەند خانوو گەیەند؟
2024-04-02
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات، لە لافاوەکەی چەند هەفتەیەک پێش ئێستا، کە ڕووبەڕووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بووەوە، ١٨٢١ خانوو زیانیان بەرکەوتوو ١٧یان بە تەواوی ڕووخاون.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، جگە لە گیانلەدەستدانی سێ کەس، کۆی زیانی ماددی لافاوەکە زیاتر لە ٦٤ ملیار دینار بووە.
وەزارەتی ناوخۆ روونی کردووەتەوە؛ زیانەکان لە دهۆک 47,875,000,000 دینار، زاخۆ 15,286,065,000 دینار و هەولێر 964,160,000 دینار بووە.
ئەوەش هاتووە کە؛ لە کاتی لافاوەکاندا 764 کەس ڕزگارکراون، کە 264 کەسیان خەڵکی دهۆک و 500 کەسیشیان خەڵکی زاخۆ بوون. 1579 کەسیش گواستراونەتەوە بۆ هۆتێلەکان، کە 1049 کەسیان لە دهۆک و 530 کەسیان لە زاخۆ بوون. جگە لەوەش ٣٥ کەس لە خنکان ڕزگارکراون کە سەرجەمیان خەڵکی دهۆکن.
راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت: "کۆی گشتیی زیانلێکەوتووەکان گەیشتووەتە 1821 خانوو، کە 1315 لە دهۆک، 410 لە زاخۆ، و 96 خانوو لە هەولێر.