200 هەزار فەرمانبەری هەرێم زەوییان پێ دەدرێت
حکومەت

2024-04-02

٢٠٠ هەزار فەرمانبەری هەرێم زەوییان پێ دەدرێت و پڕۆسەکە هەشت مانگ دەخایەنێت.
بەپێی زانیارییەکانی موڵک نیوز، وەزارەتی شارەوانی لە ئامادەکاریدایە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا سوودمەند نەبوون و مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە.
بەپێی زانیارییەکان، هێشتا دیار نییە ئاخۆ پڕۆسەکە فەرمانبەرانی گرێبەست دەگرێتەوە یاخود نا.