"دەبێت ژمارەی مەزەندەكراوی فەرمانبەران بزانرێت و لەسەر ئەو بنەمایە زەوی دیاری بكرێت"
2024-04-03
"دەبێت ژمارەی مەزەندەكراوی فەرمانبەران بزانرێت و لەسەر ئەو بنەمایە زەوی دیاری بكرێت"
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار له كۆبونهوهیهكدا تایبهت بهبڕیاری مهسرور بارزانی بۆ دابهشكردنی زهوی بهسهر فهرمانبهراندا:
- دابەشكردنی زەی، سودی زۆری بۆ فەرمانبەران دەبێت، كاریگەریی زۆری لەسەر ئابوری و جوڵەی بازاڕو گەشەپێدانی سنوری شارەوانییەكانیش دەبێت.
- بەزووترین كات دەست بە ئامادەكارییەكانی دابینكردنی زەوی بكهن و لە كاتێكی دیاریكراودا ڕێكارەكان تەواو بكرێت بۆ ئەوەی ئەوانەی لە بڕیارەكەی حكومەت سوودمەند دەبن ببنە خاوەن زەوی خۆیان.
- پێویستە ژمارەی مەزەندەكراوی فەرمانبەران بزانرێت و لەسەر ئەو بنەمایە زەوی دیاری بكرێت.
- هەر لە ئێستاوە دەبێت ڕەچاوی ماستەرپلانەكان بكرێت و لە نەخشەی كەرتی ئەو زەوییانەی دابەش دەكرێن، دەبێت پانی شەقامەكان و ناوچەی سەوزایی و خزمەتگوزارییە گشتییەكان و لایەنی شارسازی بایەخی تەواویان پێ بدرێت.
- لیژنەی تایبەت لە سنوری شارەوانییەكان دروستبكرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بە خێرایی و بە باشترین شێوە بەڕێوە بچێت.
“ئەگەر زەوی بەردەست نەبوو دەبێت سنوری شارەوانییەكان فراوان بكرێن”