چی وای کردوە ئەو زەوییانەی لە داهاتوودا دەدرێن بە فەرمانبەران لە دەرەوەی شار و لە شوێنە دوورەدەستەکان بن!
2024-04-07
بەشێک لە شارەوانییەکان لە هەرێمی کوردستان لەسەر فەرمانی وەزارەتی شارەوانی سەرقاڵی ئامادەکردنی زەوین بۆ دابەشکردنیان بەسەر فەرمانبەراندا، بەڵام لە بەشێکیاندا زەوی نییە و پێویستیان بە کاتە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
موڵک نیوز زانیویەتی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان کێشەی زەوی هەیە، ئەوەش وای کردووە ئەو زەوییانەی لە داهاتوودا دەدرێن بە فەرمانبەران لە دەرەوەی شار و لە شوێنە دوورەدەستەکان بن.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانییەوە بە موڵک نیوزی وت، شارەوانییەکەیان زەویی لەناو ماستەرپلاندا نەماوە و پێویستی بە کاتە تا سنووری قەدەغەکراوی سلێمانی فراوان بکات و پاشان دەست بە دابەشکردنی زەوی بکات.