بەشێک لە دانیشتوانی پڕۆژەی پاک سیتی لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان کرد
pak city

2024-04-15

بەشێک لە دانیشتوانی پڕۆژەی پاک سیتی لە شاری سلێمانی لە بەرامبەر دروستکردنی دوو تاوەر لەسەر زەویی قوتابخانە و شوێنی یاریی منداڵانی ناو پڕۆژەکە خۆپیشاندانیان کرد و داوای ڕاگرتنیان کرد.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بڕیاری دادگای سلێمانی و شارەوانییان لایە، کە دەبێت ئەو دوو تاوەرە دروست نەکرێن، بەڵام کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە لە کارکردن بەردەوامە.
ئاماژەیان بەوەش دا، بە دروستکردنی ئەو دوو تاوەرە، کێشەی هاتوچۆ و قەرەباڵغی و ڤیو بۆ یەکەکانیان دروست دەبێت.