زانیاری تازە لەسەر ئەو چوار پڕۆژەی هەولێر كە كاركردن تێدا وەستاوە
پرۆژەکان

2024-04-20

بەپێی بەدواداچوونێكی موڵك نیوز هەریەك لە پڕۆژەی كەپیتاڵ تاوەرز، ئینگلیش تاوەرز كە دوو پرۆژەی شووقەن زیاتر لە شەش مانگە كاركردن تییاندا وەستاوە و هەریەك لە پڕۆژەكانی دەشتی بەهەشت و كانی ئەڵمانی كە لەساڵی 2010 دەست بەدروستكردنیان كراوە، تا ئێستا تەواو نەكراون كە ماوەی 14 ساڵە.
بەپێی زانیارییەكانی موڵك نیوز، تا ئەم ساتە چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەی هەریەك لەو پرۆژانە دیارنییە، بەڵام دەستەی وەبەرهێنەران چەندجارێك ڕایگەیاندووە: "لە هەوڵی دۆزینەوەی وەبەرهێنەری تازەن بۆ ئەو پڕۆژانە".

capital towers

کەپیتاڵ تاوەرز

english towers

ئینگلیش تاوەرز 

kani almani

کانی ئەڵمانی