کرێکارێک لە نهۆمی ١٧ـی باڵەخانەیەکەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا
2024-05-04
لە پڕۆژەی قەیوان سیتی لە شاری سلێمانی کرێکارێک لە نهۆمی ١٧ـی باڵەخانەیەکەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، ئەو کرێکارە خەڵکی شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان بووە و تەمەنی ٢٠ ساڵ بووە و چەند ساڵێک بووە لە شاری سلێمانی کاری کردووە.