شەوی ڕابردوو زیاتر لە ٣٥٠ دوکان سووتان لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر
2024-05-06
بەهۆی ئەو ئاگرەی دوێنێ لە ناوبازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە، زیاتر لە ٣٥٠ دوکان سووتاون.
دوێنێ شەو ئاگرێکی گەورە لە بازی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و زیانێکی زۆری بە دوکاندار و کاسبکارانی بازاڕەکە گەیاندووە.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێ بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، بازاڕەکە زیاتر لە چوار هەزار دوکانی تێدایە و زیاتر لە ٣٥٠ دوکانیان سووتاون.
وتیشی: "هێشتا زیانەکان نەخەمڵێندراون و لیژنە بۆ ئەو بابەتە پێکهاتووە."