بۆ بووژانەوەی کەرتی وەبەرهێنان و ئاسانکاریی وەبەرهێنان لە هەڵەبجە بۆردی وەبەرهێنان پێکهێندرا
2024-05-22
لە هەڵەبجە بۆردی وەبەرهێنان پێکهێندرا و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە دەڵێت، بۆ بووژانەوەی کەرتی وەبەرهێنان و ئاسانکاریی وەبەرهێنانە.
زانیار حەمەنووری، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند، بۆردەکە دەبێتە هۆکار بۆ جوڵاندنی بازاڕ و ڕەخساندنی هەلی کار و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر.
وتیشی: "بۆردە سەرەکییەکە لە وەبەرهێنان و نەخشەدانانی ئاوەدانی و شارەوانیی پەیوەندیدار پێکدێت، لیژنەیەکی دیکەشی دەبێت کە لە وەبەرهێنان، سەرۆکایەتیی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و سەرۆکی ژووری بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەڵەبجە پێکدێت."