دامەزراوەی موڵك ئەیجێنسی وەزرێكی نوێی كار كردنی ڕادەگەیەنێت
media

2024-06-06

دامەزراوەی موڵك ئەیجێنسی وەزرێكی نوێی كار كردنی ڕادەگەیەنێت و چەند بەشێكی نوێ دەكاتەوە، هاوكات چەند گۆڕانكارییەكی گەورە بە ئاراستەی بەرەپێشچوون و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی جیهاندا دەكات.

دامەزراوەی موڵك ئەیجێنسی بەو بۆنەیەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردۆتەوەو تیایدا هاتووە، بە ئاراستەی فراوانكردنی كارەكانمان و خزمەتی جیاوازتر چەند بەشێكی نوێمان لە دامەزراوەكەمان كردەوە، ئەمە جگە لە گۆڕانكاری لە پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا و كردنەوەی ماڵپەڕی موڵك نیوز.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم گۆڕانكارییانە لەسەر بنەمای زۆری بینەر و ئومێدی چینە جیاوازەكانە بە دامەزراوەكە، لەسەر بنەمای ئەو گۆڕانكارییە خێرایانەی لە جیهاندا ڕوو دەدەن كە هەموو دامەزراوەیەك پێویستی بە خۆ نوێكردنەوە هەیە.

یەكێك لە بەشەكانی موڵك ئەیجێنسی، " موڵك نیوز "ە  كە خۆی لە ماڵپەر و پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا، هەریەك لە پڕۆگرامی 5 هەواڵ و موڵك كافێ هەیە دەبینێتەوە. بەم نزیكانەش موڵك دیكۆر كە پڕۆگرامێكی مەیدانییە دەستپێدەكات.

بەشێكی دیكەی دامەزراوەكە، " موڵك داتا "یە، كاری ئەم بەشە كۆكردنەوەی داتایە و گروپێك بۆ ئەم بابەتە دروستكراوە، قۆناغی داهاتوو سۆشیال میدیای تایبەتمەندی بۆ كارا دەكرێت.

" موڵك سكوڵ " بەشێكی نوێی دامەزراوەی موڵك ئەیجێنسیە، كە تایبەتمەندە بە ڕاهێنان و وۆركشۆپی جیاواز لە بوارەكانی ( وەبەرهێنان، خانووبەرە، بزنس، دارایی و ئابووری )، تیمی موڵك ئەیجێنسی ئامادەكاری بۆ دەكات لە ڕێگەی تیمی خۆی و دەرەوەی دامەزراوەكە.

بەشی چوارەمی دامەزراوەكە "موڵك ئیڤێنت"ە، ئەم بەشە سەرپەرشتی كارەكانی بەڕێوەبردنی ئیڤێنتی ناوخۆیی و دەرەوەی دامەزراوە حكومی و تایبەتیەكان دەكات.