نرخی خانووبەرە لە هەندێك شوێنی ئەسفەهان ڕكابەری تاران دەكات
2024-06-08
موڵک نیوز - هەستین فریا
لە هەندێك شوێنی پارێزگای ئەسفەهانی وڵاتی ئێران نرخی خانووبەرە بەرزە، بە شێوەیەك گەیشتۆتە ئاستی شوێنە گرانبەهاكانی تارانی پایتەخت. بە پێی شیکاری سەندیکای ڕاوێژکارانی خانووبەرەی ئەسفەهان، نرخی موڵک لەم شارە یەکسانە بە نرخی موڵک لە تاران.
ڕەسووڵ جەهانگیری سەندیکای ڕاوێژکارانی خانووبەرەی ئیسفەهان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسنا، ئاماژەی بە هۆکارەکانی وەک چەقبەستوویی هەڵاوسان لە بازاڕی خانووبەرە و ناتەبایی سیاسەتەکانی حکومەت لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی خانووبەرە کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند، چەندین کاریگەری لەسەر یەکسانی نرخی خانووبەرە لە ئەسفەهان و تاران هەیە، لەوانە خواست و دابینکردن، شوێنی جوگرافی، گەشەی شارەکان، وە وەبەرهێنان. هەروەها بەپێی بارودۆخی ئێستای بازاڕی خانووبەرە، پێشبینی دەکرێت وەستانی هەڵاوسان لە بازاڕی خانووبەرەی ئەسفەهان تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت و حکومەت پێویستی بە جێبەجێکردنی ستراتیژی گونجاو هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە.
لە شوێنێكی وەكو مەردەویج لە ئیسفەهان شوقەیەک بە نرخی 84 ملیۆن تمەنە كە دەكاتە ( 1425 دولار) بۆ هەر مەتر چوارگۆشەیەک فرۆشراوە، کە بە گشتی 7.2 ملیار تمەن (750000$) بۆ یەکەیەکی تازە دروستکراوی 85 مەترییە.
لە لایەکی دیکەوە لە هەندێک ناوچەی ئیسفەهان دەتوانی خانوو بە نیوە یان کەمتر لە ناوچە هەرزانەکانی تاران بکڕیت. بۆ نموونە شوقەیەک لە گەڕەکی بەهارستان بە نرخی 990 ملیۆن تمەنە ( 240000دولار) بۆ هەر مەتر چوارگۆشەیەک فرۆشراوە، کە بە گشتی 841 ملیۆن و 500 هەزار تمەن (200000$) بۆ یەکەیەکی 85 مەتری فرۆشراوە.
هەروەها لە ناوچەی نەجوان کە دەکەوێتە ناوەڕاستی بازاڕی خانووبەرەی ئیسفەهان، شوقەیەک بە نرخی دوو ملیار و 200 ملیۆن تمەنە(500000$) بۆ یەکەیەکی 95 مەتری فرۆشراوە، کە بە گشتی 225 ملیۆن تمەن بۆ هەر مەتر چوارگۆشەیەک.
بەپێی شیکارییەکانی ئەم دواییە، جیاوازی نرخی خانووبەرە لە شوێنە جیاوازەکانی شارەکە یەکێکە لەو پرسە گرنگانەی کە لە بازاڕی خانووبەرەدا دەبینرێت. ئەم جیاوازیانە بۆ هۆکاری جۆراوجۆر دەگەڕێتەوە. لە خوارەوەی ئاماژەی پێ دەدەین:
شوێنی جوگرافی: شوێنی جوگرافیای هەر ناوچەیەك دەتوانێت یەکێک بێت لە هۆکارە سەرەکییەکانی دیاریکردنی نرخی موڵک. ئەو ناوچانەی کە شوێنێکی ناوەندییان هەیە، دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە شارییەکان و نزیکیی لە ناوەندە بازرگانییەکان بەزۆری نرخەکانیان بەرزتر دەبێتەوە.
ئاسانکاری و خزمەتگوزاری: بوونی ئاسانکاری و خزمەتگوزاری گشتی وەک قوتابخانە، نەخۆشخانە، پارک و شوێنی سەوزایی، سەنتەری بازرگانی و چێشتخانە دەتوانێت کاریگەری لەسەر نرخی موڵکەکە هەبێت. ئەو ناوچانەی کە ئاسانکاری و خزمەتگوزاری باشتریان هەیە بەزۆری نرخیان زیاترە.
بارودۆخی ئابووری: دۆخی ئابووری ناوچەكە، بارودۆخی دامەزراندن، تێکڕای داهاتی ماڵان و توانای کڕینیان دەتوانێت یەکێک لە هۆکارە گرنگەکان بێت بۆ دیاریکردنی نرخی موڵک. ئەو ناوچانەی کە دۆخی ئابوورییان باشترە بەزۆری نرخی خانووبەرەیان بەرزترە.
پێکهاتەی شار: ئەو ناوچانەی کە پێکهاتەی شارستانی جیاوازیان هەیە، لەوانەش ناوچەی نیشتەجێبوون، بازرگانی، پیشەسازی و ناوەندی، نرخیان جیاوازە. بۆ نموونه ناوچه ی ناوه ندی و بازرگانی شاره که نرخیان زیاتره له چاو ناوچه کانی نیشته جێبوونی ده ڕه وه ی شار.
سیاسەتەکانی حکومەت: ڕەنگە هەندێک لە سیاسەتەکانی حکومەت کاریگەرییان هەبێت لەسەر نرخی موڵک، لەوانە سیاسەتی باج، قەرزدانی خانووبەرە و پەرەپێدانی ژێرخان.