نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ئاستێکی نوێی تۆمارکرد 
dolar

2024-06-09

 

نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی ئاستێکی نوێی تۆمارکرد لە بازاڕەکانی بەغداو هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ یەك شەممە 9/6/2024، ئاژانسی هەواڵی شەفەق بڵاویكردەوە، نرخی دۆلار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی بۆرسە بۆ هەر 100 دۆلارێک 146 هەزار و 250 دینار تۆمارکراوە بە بەراورد بە دوێنێ شەممە کە 145.950 دینار بوو.

هەروەها نرخی فرۆشتن لە دوکانەکانی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغدا بەرزبووەوە، نرخی فرۆشتن گەیشتە 147.250 دینار، لە کاتێکدا کڕین گەیشتە 145.250 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە هەولێر دۆلار لە دوکانەکانی ئاڵوگۆڕ بەرزبووەوە، کە نرخی فرۆشتن گەیشتە 146.000 دینار و نرخی کڕین بۆ هەر 100 دۆلارێک 145.900 دینار بوو.

بەرز و نزمی بەهای دیناری عێراقی كاریگەری لەسەر بازاڕی خانووبەرەش دروست دەكات، لەم نێوەدەدا پرۆژەكانی نیشتەجێبوون هەر یەك بە شێوەیەك بانگەشەی وەرگرتنی دۆلار دەكات بەرامبەر بە دینار، ئەمەش وەكو سەنجڕاكێشان و زیاد كردنی فرۆش.