حكومەتی عێراق قەرزی نوێی نیشتەجێبوون ڕادەگەیەنێت
banki iraq

2024-06-09

 

سندوقی نیشتەجێبوونی عێراق وادەی دەستپێکردنی قەرزی نوێ ڕادەگەیەنێت، دوای ئەوەی بە ڕێکەوتن لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق پارەی دارایی مسۆگەر کرد.

وتەبێژی وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێبوون نەبیل سەفەفەر بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە، سندوقی نیشتەجێبوون لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق ڕێککەوتووە لەسەر دواخستنی پارەدانی بڕی دەستپێشخەرییەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵ، ئەم ڕێوشوێنە دەبێتە هۆی دابینکردنی پارە  بۆ سندوقی نیشتەجێبوون و سوود وەرگرتن لێی لە داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سندوقی نیشتەجێبوون پێویستە ئەو بڕە پارەیە بگەڕێنێتەوە کە لە دەستپێشخەری بانکی ناوەندی وەریگرتووە، ناچارە ساڵانە 250 ملیار دینار بدات و ڕوونیشیکردەوە کە ڕێککەوتنەکە بۆ دواخستنی پارەدانەکە پارەی دارایی دابین دەکات بۆ پێدانی قەرزی نوێ بە هاوڵاتیان.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، سندوقی نیشتەجێبوون دوای بەردەستبوونی پارە، قەرزی نوێ دەست پێدەکات، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان داوای سندوقی نیشتەجێبوون دەکەن و چاوەڕێی بەردەستبوونی پارە دەکەن بۆ وەرگرتنی بڕی قەرز.