ڕێگری یاسایی بۆ وەبەرهێنان، هاوڵاتیانی بیانی لە ئێران ناچار بە دەرچەی دیكە دەكات
2024-06-09
موڵك نیوز - هەستین فریا
بەهۆی ئەو بەربەستە یاساییەی لە بەردەم هاوڵاتیانی بیانییە بۆ قەدەغە كردنی وەبەرهێنان و كڕینی موڵك، ناچار بە چەند ڕێگایەكی دیكە ئەم كارە ئەنجام دەدەن.
بە پێی دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەروەها جۆراوجۆری موڵک و ماڵی لە ڕووی بەکارهێنانەوە، لەوانەش شوێنی نیشتەجێبوون، کشتوکاڵی، پیشەسازی و هتد، هاووڵاتیانی بیانی بە پێی یاسای دەستخستنی زەوییە کشتوکاڵییەکان بە تەواوەتی قەدەغە کراون.
هەروەها بەپێی تێبینی مادەی دووەمی یاسای هاندان و پاڵپشتی لە وەبەرهێنانی بیانی کە لە ساڵی 2001 پەسەند کراوە، (دەستخستنی هەر جۆرە زەوییەک بە هەر بڕە پارەیەک بەناوی وەبەرهێنانی بیانی لە چوارچێوەی ئەم یاسایەدا ڕێگەپێدراو نییە).
بەپێی ئەو دەقە یاساییانەی سەرەوە، لە بواری بەدەستهێنانی موڵکدا، بنەماکە بریتییە لە قەدەغەکردن و بەهرەمەند نەبوون جگە لەو مەرجانەی کە یاسادانەر دیاری کردووە.
لەبەر ئەم هۆکارە بەشێک لە هاوڵاتیانی بیانی، موڵک و ماڵی خۆیان لە شێوەی نامەی ڕێکەوتن دەکڕن یان بە پێدانی ئەو بڕە پارەیە موڵکەکە دەگوازنەوە بۆ ناوی کەسانی متمانەپێکراوی خەڵكی ئێران.
هاوڵاتیان ئەفعانستان زۆرترین ڕێژەی هاوڵاتیانی بیانی پێكدەهێنن لە ئێران، ئامارە نافەرمییەکان دەریدەخەن کە ژمارەیان نزیکەی 8 ملیۆن کەسە، نزیکەی 10%ی دانیشتوانی وڵاتەکە پێکدەهێنن، بەهۆی ڕێگرییە یاساییەكە هاوڵاتیان ئەفغانی وەبەرهێنان و كڕینی موڵك بەناوی كەسانی دیكەوە دەكەن.