دابەش دوو ئاراستەی بازاڕی زەوی دەگۆڕێت
slemani

2024-06-10

بەپێی بەدواداچوونێکی موڵک نیوز، کە لە چەند عەقاراتێکی ناو شاری سلێمانییەوە زانیاریی وەرگرتووە، بڕیاری دابەش دووی زەوی ئاراستەی بازاڕ و جوڵەی کڕین و فرۆشتنیی زەویی لە شاری سلێمانی گۆڕیوە.
بەپێی بەدواداچوونەکە، پێشتر خواست لەسەر زەوییەکانی ئیبراهیم ئەحمەد، راپەڕین و بەشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەرەو تاسڵوجە هەبووە و کڕین و فرۆشتنیان لەسەر بووە.
دوای بڕیارەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کە ڕێگای دا زەویی ٢٠٠ مەتر بکرێن بە دوو زەوی و مۆڵەتی دروستکردنی خانوویان پێدەدرێت، ئێستا ئاڕاستەی بازاڕەکە کەوتووەتە گەڕەکەکانی قڕگە، خێوەتە و تەواوی ئەو گوندانەی شارەوانیی سلێمانی بە قۆناغ دەیانخاتە ناو ماستەرپلانی شاری سلێمانی و مۆڵەتی دروستکردنی خانوو دەدات بە خاوەن زەوییەکان.