130 پڕۆژەی بازرگانی لە گەرمیان مۆڵەتیان پێدراوە
2024-06-11
لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمییان نزیکەی ١٣٠ پڕۆژەی بازرگانی بوونیان هەیە، ٢٠ـیان لە لایەن وەبەرهێنانەوە مۆڵەتیان پێدراوە و ١٠٧ـیشیان لە لایەن شارەوانییەوە مۆڵەتیان وەرگرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی یەکەی چاودێریی حکومەتی خۆجێی ئیدارەی گەرمییان، ئەو ٢٠ پڕۆژەیەی لە لایەن وەبەرهێنانەوە مۆڵەتیان پێدراوە بوودجەکەیان ٧٧ ملیۆن دۆلارە جگە لە پڕۆژەیەک کە بوودجەکەی دینارە و زیاتر لە ملیارێک دینار تێچووەکەی بووە، بوودجەی ١٠٧ پڕۆژەکەی دیکەش هەمووی بە دینار بووە و شارەوانی مۆڵەتی پێداون و زیاتر لە دوو ملیار دینارە.
بەپێی قاسەی ئەو بازرگانانەی بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە قسەیان کردووە، بازرگانان کێشەی باج و هاوکارینەکردن و پارەی زۆری کارەبایان هەیە.
بە پێی یاسای تایبەت بە مۆڵەتی پڕۆژە بازرگانییەکان، ئەو پڕۆژانە تا ١٠ ساڵ باج نادەن و پاشان ٩٪ـی کۆی کرێی شوێنە بازرگانییەکانیان لێ دەستێندرێت.
هونەر مەحمود، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمییان بۆ ڕاپۆرتەکە قسەی کردووە وتوویەتی: "٢٠٪ـی نرخی زەوی لە خاوەن پڕۆژەکان وەردەگیرێت و لە دواییشدا ١٪ـی کۆی تێجووی پڕۆەژەکەیان لێ وەردەگیرێت."