شەڕە تەقەكە كێشەی نێوان دوو وەبەرهێنەر بووە
2024-06-11
لەبارەی رووداوی شەڕە تەقەكەی گەڕەكی هەولێری نوێ، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند،
كێشەی نێوان دوو وەبەرهێنەر بووە كە پێشتر زەوییەكە لە وەربەرهێنەرێكیان وەرگیراوەتەوە، بەداخەوە بەهۆی رووداوەكەوە چوار كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/6/2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، كه رووداوه‌كه‌ی دوێنێ زۆر ناخۆش بوو و تا ئێستا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، ده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس ئه‌وه‌ی پێویست بوو گرتویانه‌ته‌به‌ر بۆ رووداوه‌كه و به‌تایبه‌ت پارێزگاریكردن له‌گۆڕستان و نه‌خۆشخانه‌كان بۆئه‌وه‌ی زیاتر شه‌ڕه‌كه ته‌شه‌نه نه‌كات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئه‌و بابه‌ته‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر دروستبووه، هی ئێستا نییه، ئه‌و كێشه‌یه ره‌نگه هی 10 ساڵ پێشتر بێت، زه‌ویه‌ك بووه به كه‌سێك دراوه كه وه‌به‌رهێنه‌رێكه و له‌ئه‌نجامدا پرۆژه‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه و لێی وه‌رگیراوه‌ته‌وه، جارێكی دیكه به پرۆسه‌یه‌كی ئاسایی زه‌ویه‌كه به وه‌به‌رهێنه‌رێكی دیكه دراوه.
پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی، پێدانی زه‌وی به وه‌به‌رهێنه‌ران یان وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پارێزگاوه نییه، به‌ڵكو دوای ره‌زامه‌ندی وه‌به‌رهێنان، شاره‌وانی زه‌ویه‌كه دیاری ده‌كات.
ئەوەشی وت ، هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه خۆیان خۆی به‌خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی زه‌ویه‌كه ده‌زانن، كه‌یسه‌كه‌ش له‌دادگا بووه و چه‌ندینجار دانیشتنیان كردووه و سكاڵایان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی دوێنێ بووه هۆی ئه‌وه‌ی رانه‌وه‌ستن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی دادگا و ئه‌و ژماره قوربانییه زۆره‌ی لێكه‌وته‌وه.