عێراق پێویستی بە دوو ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوونە بۆ چارەسەری قەیرانی نیشتەجێبوون
پرۆژە

2024-06-11

 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق  ڕایگەیاند، عێراق پێویستی بە زیاتر لە دوو ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوونە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی نیشتەجێبوون 
 
ئەمڕۆ سێ شەممە 11/6/2024، عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، هەوڵێکی ڕاستەقینە و جدی هەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون لەو ماوە کاتییەی کە بەردەستە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی داتاکانی ژمارەی دانیشتووان لە ئێستادا گەشتۆتە 43 ملیۆن کەس لەسەرتاسەری عێراقدا، بەلایەنی کەم پێویستیمان بە زیاتر لە دوو ملیۆن یەکەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەم پێویستییە.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ئەوەشی وت، هەوڵێک هەیە بۆ بنیاتنانی 16 شاری نیشتەجێبوونی نوێ، کە سیانیان لە پارێزگای بەغدایە کە شارەکانی جەواهری، عەلی وەردی و شاری سەدری نوێ لەخۆدەگرێت.