لە چوار مانگی ئەمساڵ خەرجی وەبەرهێنان 3 تریلیۆن و 424 ملیار دینار بووە
پرۆژە

2024-06-12

وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی خەرجی و داهاتەکانی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەكە خەرجی وەبەرهێنان 3 تریلیۆن و 424 ملیار دینار بووە.

لە خشتەكەی وەزارەتی دارایی عێراق هاتووە، لە كۆی خەرجییەكان بڕی 26 تریلیۆن دیناری بۆ مووچە بووە، خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانیش لەو چوار مانگەدا زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بووە، کە 91٪ی بۆ مووچە بووە.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، لەو چوار مانگەدا بڕی 3 تریلیۆن و 225 ملیار و 620 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەكراوە.

بەپێی خشتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەو چوار مانگەدا خەرجییەکان بەمشێوەیە بوون:

خەرجی بەردەوام: 33 تریلیۆن و 718 ملیار دینار

خەرجی وەبەرهێنان: 3 تریلیۆن و 424 ملیار دینار

خەرجییەکان بەپێی وەزارەت و دامەزراوەکان:

وەزارەتی دارایی: 8 تریلیۆن و 553 ملیار دینار

ناوخۆ: 4 تریلیۆن و 342 ملیار دینار

پەروەردە: 3 تریلیۆن و 549 ملیار دینار

ئەنجوومەنی وەزیران:3 تریلیۆن و 186 ملیار دینار

کار و کارووباری کۆمەڵایەتی: 2 تریلیۆن و 146 ملیار دینار

تەندروستی: 2 تریلیۆن و 50 ملیار دینار

بەرگری: 2 تریلیۆن و 652 ملیار دینار

کارەبا: 1 تریلیۆن و 446 ملیار دینار