لە مانگێكدا قەبارەی بازرگانی خانووبەرەی قەتەر 346 ملیۆن دۆلار بووە
2024-06-12
لە مانگی ئایاری 2024 دا، بازاڕی خانووبەرەی قەتەر چالاکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک کە کۆی قەبارەی گرێبەستەکانی فرۆشتن گەیشتە ملیارێك و 260 ملیۆن و 555 هەزار ريال دەكاتە (346.41 ملیۆن دۆلار).
بەپێی بولیتینی شیکاری خانووبەرە لەلایەن وەزارەتی دادەوە، لەماوەی ئەو مانگەدا 322 مامەڵەی خانووبەرە تۆمارکراوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاو بە بەراورد بە نیسانی 2024.
دەوحە، ئەلڕەیان و ئەلوەکرە وەک چالاکترین شارەوانییەکان لەڕووی داراییەوە دەرکەوتن بەهای مامەڵەکان، دۆحە پێشەنگی رێزبەندییەكەی گرتووە بە بڕی 144 مليۆن و 304 هەزار دۆلار، لە دوای ئەویش ئەلڕەیان و ئەلوەکرە، دۆخی بازرگانی دەوحە بە ڕێژەی 34% لە پێش بووە.
لەڕووی ژمارەی مامەڵەکانەوە، دەوحە بە ڕێژەی 31% پێشەنگی گرتووە، دوای ئەویش هەریەکە لە ئەلڕەیان و ئەلزەیەین و ئەلوەکرە دێن.
تێکڕای نرخی هەر مترێکی چوارگۆشە لە سەرانسەری شارەوانییەکان جیاواز بووە، دەوحە بەرزترین ئاستی بەدەستهێناوە، کۆی گشتی مامەڵەکانی گرێبەستی خانووبەرە ملیارێك و 751 ملیۆن و 346 هەزار دۆلار بووە، کە دەوحە زۆرترین مامەڵە و بەرزترین بەهای بەدەستهێناوە.
سەرەڕای ئەوەش، بازرگانی یەکەکانی نیشتەجێبوون 69 مامەڵەی بەخۆیەوە بینی کە کۆی گشتییان 135 ملیۆن و 417 ملیۆن دۆلارە.