لە 48 وڵاتی جیهان نرخی خانووبەرە بەرز بووەتەوەو 14 وڵات دابەزیوە
خانووبەرە

2024-06-12

ڕاپۆرتی بازاڕی خانووبەرەی جیهانی تێڕوانینێکی گشتی لە دۆخی بازاڕی خانووبەرە لە سەرانسەری جیهاندا دێنێتە ئاراوە، ئامارەكان دەریانخستووە کە نرخەکان لە 48 وڵاتدا بەرزبوونەتەوە، تەنها لە 14 وڵاتدا دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.

ئەمریکا بەرزبوونەوەیەكی کەمی لە نرخی خانووبەرەدا بەخۆیەوە بینیوە، لەکاتێکدا بازاڕەکانی خانووبەرەی ئەوروپا زیاتر لە بوژانەوەدا بوون، بەتایبەتی لە مۆنتینیگرۆ و پورتوگال و یۆنان.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئیماراتی عەرەبی ئاستێکی بەهێزی پێشکەشکرد و میسریش پێشکەوتنی بەدەستهێنا.

ڕاپۆرتەکە پێشبینییەکانی گەشەی ئابووری جیهانی و هەڵاوسانیش لە ساڵی 2024 لەخۆدەگرێت، کە پێشبینی گەشەی مامناوەند و دابەزینی نرخی نەوت دەکات.

بە پێی راپۆرتێکی سێنتڕاڵ بانک، بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە یەکێکە لە کێشە زەقەکانی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، لێكۆڵینەوە دەكات لەسەر گۆڕانی نرخی خانووبەرە لە 63 وڵاتی جیهان لە ماوەی یەک ساڵدا، دەریدەخات کە 41 وڵات تووشی بەرزبوونەوەی نرخی خانووبەرە بوونەتەوە بە ڕێژەی لەسەدا 0.28 بۆ 95.8  لەم ماوەیەدا.

لە نێو ئەو وڵاتانەی کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، خانووبەرە بۆ تورکیا تەرخان کراوە، هەڵاوسانی خانووبەرە لە ماوەی ساڵێکدا لەم وڵاتەدا بە 95.8% مەزەندە دەکرێت کە زیاترە لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە.

میسر بە ڕێژەی 33.9% هەڵاوسان، لە دوای تورکیاوە لە پلەی دووەمدایە. هەروەها ڕێژەی هەڵاوسانی خانووبەرە لە پاکستان 21.1% بووەو پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، ئیمارات بە ڕێژەی 16.9% هەڵاوسانی خانووبەرەو پورتوگال بە 15.5% پلەکانی چوارەم و پێنجەمیان داگیرکردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نرخی خانووبەرە لە ئەمریکا بە ڕێژەی 3%، یۆنان بە ڕێژەی 14.1%، ژاپۆن بە ڕێژەی 12.8%، ئیسپانیا بە ڕێژەی 7.6%، سویسرا بە ڕێژەی 3.8%، چین بە ڕێژەی 2.9%، لە سعودیە بە ڕێژەی 1%، فەرەنسا بەڕێژەی لەسەدا 0.53 ، بەرزبووەتەوە.

لە نێوان ئەو 63 وڵاتەی کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، 21 وڵات ڕووبەڕووی هەڵاوسانی نێگەتیڤی خانووبەرە بوونەتەوە، هەڵاوسانی خانووبەرە لە قەتەر بە ڕێژەی 0.5 نێگەتیڤ بووە، ئەم ئامارە بۆ دانیمارک 2.5% نێگەتیڤ و بۆ ئینگلیس 3.1% و بۆ کەنەدا 7% و بۆ ئەڵمانیا 9% و بۆ سوید 12.3% نێگەتیڤ بووە.