ئەمساڵ بەریتانیا 9 هەزار ملیۆنێر لەدەستدەدات
baritanya

2024-06-19

بەهۆی ناسەقاگیری ئابوری سەرمایەدارانی بەریتانیا روو لە وڵاتانی دیكە دەكەن بۆ كاری بازرگانی وەبەرهێنان، پێشبیندەکرێت ئەمساڵ بەریتانیا نزیکەی 9 هەزار و 500 ملیۆنێر لەدەست بدات.

کۆمپانیای راوێژکاری کۆچبەری هێنلی بڵاویكردۆتەوە، ناسەقامەگیری ئابووری  وایکردووە ملیۆنێرەکان بۆ دەرەوەى بەریتانیا کۆچ بکەن، کە ئەمساڵ 6 هەزار و 700 دەوڵەمەند روو دەکەنە ئیمارات و کارى بازرگانى و وەبەرهێنان لەو وڵاتە دەستپێدەکەن.

لە ساڵی 2017 تا 2023، بەریتانیا 16 هەزار و 500 ملیۆنێری لەدەستداوە بەهۆی کۆچکردنیانەوە بۆ وڵاتانى عەرەبى، ئەمریکا، سەنگافورە و کەنەدا.

بەریتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆن داوای زیادکردنی هەندێک باج لەسەر دەوڵەمەندەکان دەکات و پارتی پارێزگارانى دەسەڵاتدار رەتیدەکاتەوە.

ئەمەریکا دووەم گەورەترین وڵاتە کە 3 هەزار و 800 دەوڵەمەندی بەریتانیا روویان لێکردووە، دوای ئەویش سەنگافورە دێت کە 3 هەزار و 500 دەوڵەمەند چوونەتە ئەو وڵاتە بۆ کارى بازرگانى و وەبەرهێنان.