یەكەمین دیداری خانمانی سێكتەری خانووبەرە بەڕێوەدەچێت
DIDAR

2024-06-22

ئەمڕۆ شەممە 22/6/2024، موڵك ئیڤێنت وەكو بەشێكی موڵك ئەیجێنسی بە هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی سەنتەری خانووبەرە، یەكەمین دیداری خانمانی بواری خانووبەرە لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ساز دەكات.

لە دیدارەكەدا خاوەنی پرۆژەكان و كۆمپانیاكانی خانووبەرە، پێكەوە باسی چۆنێتی پەرەپێدانی بەشداری ئافرەت لەم سێكتەرە دەكەن، هاوكات گروپی هەماهەنگی نێوان ئافرەتانی بەشی فرۆشتن لەم سێكتەرە كارا دەكرێت.

لەگەڵ فراوانبوونی پرۆژەكانی خانووبەرەو كۆمپانیاكانی عەقارات لە هەرێمی كوردستان، بەشداری ئافرەتانیش بەردەوام لە زیاد بووندایە، تاوەكو گەیشتۆتە ئەوەی ئافرەت خاوەندارێتی كۆمپانیاكانی عەقارات لە ئەستۆ بگرن.

لەم ڕوانگەیەوە موڵك ئیڤێنت كە بەشێكی كارای بەڕێوەبردنی ئیڤێنتەكانە لە هەرێمی كوردستان، بۆ یەكەمجار ئەم دیدارەی ساز كردووەو دەیەوێت رۆڵی ئافرەت لە بەڕێوەچوونی سێكتەری خانووبەرە بخاتەڕوو.