بەرزترین تاوەر لە ئەمەریکا دروست دەكرێت
2024-06-23
بونیادنانی تاوەرە بازرگانیە هەور بڕەکان لە جیهاندا بووەتە شتێکی باو و بەشێک لە پلانی ڕاکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەران و گەشتیاران بۆ وڵاتان. بۆ نموونە بورجی خەلیفە لە ئیمارات وەک بەرزترین تاوەری جیهان ساڵانە ١٧ ملیۆن کەس سەردانی دەکەن، تاوەری ئازادی ئەمەریکا کە بەرزترین تاوەری وڵاتەکەیە ساڵانە ٣.٥ ملیۆن گەشتیار سەردانی دەکەن.
لە ئێستادا پلانی جێبەجێکردنی بەرزترین تاوەری ئەمەریکا پەسەندکراوە و بڕیار وایە لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەم نازناوە لە تاوەری ئازادی ئەمەریکا وەربگیرێتەوە.
دروست لە شاری ئۆکلاهۆما دوای مشتومڕێکی زۆر لە شارەوانی شارەکە لەسەر پەسەندکردنی پلانی دروستکردنی بەرزترین هەور بڕی وڵاتەکە سەرەتا بڕیاریان وابوو کە ڕێگەپێدان بکەن بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە بە بەرزایی دیاریکراوی تەنیا ١٧٥٠ پێ کە دەکاتە ٥٣٣ م. بەمجۆرەش تاوەرەکە دەبوو بە دووەم بەرزترین تاوەر لە دوای تاوەری ئازادی ئەمەریکا کە بەرزیەکەی ٥٤١ م ە.
لە ماوەی ڕابردوودا شارەوانی ئۆکلاهۆما پلانی بنەڕەتی پڕۆژەکەی پەسەندکرد کە بەرزی تاوەری ئافسانەیی لە ناوەڕاستی شارەکە بە بەرزایی ١٩٠٧ پێ جێبەجێ دەکرێت کە دەکاتە ٥٨١ م.
بەمجۆرە تاوەرە نوێیەکەی ئەمەریکا دەبێتە شەشەم بەرزترین تاوەری جیهان لە دوای ڕیزبەندی پێنجەم کە کاتژمێرەکەی مەککەی پیرۆزە.
جێی باسە بەرزترین تاوەری جیهان لە ئێستادا بورجی خەلیفەیە بە بەرزایی ٩٢٩ مەتر لە ئیمارات.