هەناردەی ئەمریكا بۆ ئێران 51% زیادی كردووە
2024-06-23
لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا هەناردەی ئەمریكا بۆ ئێران بەرێژەی 51% زیادی كردووە، چیمەنتۆ یەكێكە لە گرنگترین ئەو كاڵایانەی هەناردەی كردووە.
لە راپۆرتێكدا نووسینگەی ئاماری ئەمریکا رایگەیاند: لە 4 مانگی یەکەمی ساڵی 2024دا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتووەتە 30.6 ملیۆن دۆلار، بەجۆرێک هەناردەی ئەمریکا بۆ ئێران بە رێژەی 51% زیادیکردووە و گەیشتووەتە 26.5 ملیۆن دۆلار، لە کاتێکدا لە 4 مانگی یەکەمی ساڵی 2023دا، تەنیا بەبڕی 17.5 ملیۆن دۆلار کاڵا لە ئەمریکاوە هەناردەی ئێران کراوە.
نووسینگەی ئاماری ئەمریکا ئەوەشی خستۆتەڕوو، هاوردەی ئەمریکا لە ئێرانەوە لە 4 مانگی یەکەمی ساڵی 2024دا 13 هێندە گەشەی کردووە و گەیشتووەتە 4.1 ملیۆن دۆلار. گرنگترین ئەو کاڵایانەی کە لە ئەمریکاوە هەناردەی ئێران دەکرێت، جۆ، سۆیا، پاکەرەوە پیشەسازییەکان، ئەو مادانەی لە بواری پزیشکی بەکاردێن، ئامێری تاڤیگە، چیمەنتۆ، چەند مادەیەکی دیکە.
گرنگترین ئەو کاڵایانەی لە ئێرانەوە هەناردەی ئەمریکا دەکرێت زەعفەران، کتێب، هەندێک جۆر ئامێری مۆسیقا، بەرهەم شیرەمەنییەکان و پەنیر و چەند مادەیەکی دیکە.