(ئامالی ئایلەند) درەوشانەوە بۆ دورگەکانی جیهان دەگەڕێنێتەوە
2024-06-24
پلان وایە پڕۆژەیەکی نوێ بەناوی "ئامالی ئایلەند" لە دوبەی بۆ پڕۆژەی دوورگەکانی جیهان زیاد بکرێت، کە هی کۆمپانیای ئامالییە کە هەردوو خوشک و برا عەلی سەجوانی و ئەمیرە سەجوانی دایانمەزراندووە.
عەلی سەجوانی دامەزرێنەری ئامالی بۆ خانووبەرە وتی: "ویستمان شوێنی یەکەم پڕۆژەمان جیاواز بێت لە پڕۆژەکانی تر و بەنزیکەیی تاوەکو ئێستا هەموو یەکەکانی فرۆشراون".
پڕۆژەی (ئامالی ئایلەند) پێکدێت لە ٢٤ ڤێللای ڕوو لە دەریا و یانەیەک بۆ کەناری دەریا و دوو جێگەی نیشتنەوەی فڕۆکە، لەگەڵ ڤێللایەک لەسەر دوورگەیەکی تایبەت بە ڕووبەری ٥٦ هەزار پێی دووجا کە نرخەکەی ٦٨ ملیۆن دۆلار دەبێت.
کۆی گشتی تێچووی پڕۆژەکە دوو ملیار درهەمە، بڕی گەڕاوەی وەبەرهێنانی سەجوانی بە ٦ بۆ ٨ لە سەد مەزندەی دەکات.
لەو کاتەی ئەم پڕۆژەیە ڕاگەیەندراوە کە بە نزیکەیی مانگێک دەکات، ١٩ ڤێللای بە بەهای ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لێ فرۆشراوە.
بەگشتی ڕووبەری دوورگەکە ١.٢ ملیۆن پێی دووجایە، دوو دوورگە لە دوورگەکانی جیهان بەیەکەوە دەبەستێت کە دوورگەکانی ئۆرۆگوای و ساوپاولۆن، و ڤێللاکان بەوە تایبەتمەندن کە ڕوویەکی سەر دەریایان هەیە بە درێژیی ٥٠ مەتر.