توركیا لە 5 مانگدا بە بەهای 455 ملیۆن دۆلار مۆبیلیاتی هەناردەی عێراق و هەرێم كردووە
هاوردە

2024-06-24

ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا راپۆرتی پێنج مانگی سەرەتای ئەم ساڵی هەناردەی کاڵا و شمەکی بۆ وڵاتانی جیهان بڵاوکردەوەو رایگەیاند، بە بەهای 4.4 ملیار دۆلار هەناردەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان هەبووە.

لەو پێنج مانگەدا تورکیا بە بەهای 4 ملیار و 374 ملیۆن و 259 هەزار دۆلار کاڵای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ناردووە. بەراورد بە پار، ئاستی هەناردەکاری بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بە بڕی 790 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار زیادیکردووە.

ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا دەڵێت، بە بەهای 455.2 ملیۆن دۆلار مۆبیلیات، بەهای 280.4 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی کارەبا و ئەلیکترۆنی هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.