هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران، بازاڕی خانووبەرەی رووبەرووی چەقبەستوویی كردۆتەوە
iran

2024-06-25

هەستین فریا - موڵک نیوز

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران کە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، یەکێکە لەو ڕووداوانەی کە کاریگەری لەسەر بازاڕی خانووبەرە دەبێت، بە شێوەیەك بازاڕی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەی خستۆتە ناو چەقبەستووییەكی كاتییەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی خەبەر ئۆنلاین لە ئێران، بازاڕی خانووبەرە یەکێکە لەو بازاڕانەی کە ڕاستەوخۆ بەهۆی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و پرسە سیاسییەکانەوە کاریگەری لەسەرە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، یەکێکە لەو ڕووداوانەی کە کاریگەری لەسەر بازاڕی خانووبەرە هەبووە.

ڕاپرسییە مەیدانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە هەڵبژاردنەکە دۆخێکی نالەباری کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەی بەدوای خۆیدا هێناوەو بووەتە هۆی ئەوەی بازاڕی خانووبەرە سست بێت.

ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و شیکاری لێدوانەکانی ڕاوێژکارانی خانووبەرە دەریدەخەن کە ئەم هەڵبژاردنە نزیک و چاوەڕواننەکراوە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەی خستۆتە ناو چەقبەستووییەكی كاتییەوە.

لە ئێستادا هەندێک لە فرۆشیارەکان ویستوویانە مامەڵەی موڵک و شوقەکانیان بكەن، وازیان لە ئەنجامدانی گرێبەستەکە هێناوە، ئەوان پێیان وایە دوای هەڵبژاردن و هاوین نرخی خانووبەرە بەرز دەبێتەوەو فرۆشتنی خانووبەرە ئێستا جگە لە زیان هیچی تریان بۆ ناهێنێت.

لەلایەکی دیکەوە زۆربەی کڕیاران لە ئێستادا چاودێری بازاڕ دەکەن و ڕەتی دەکەنەوە بچنە ناو بازاڕەکە، چونكە بە کاتێکی گونجاوی نازانن بۆ کڕینی خانوو، ڕەنگە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە ئاراستەیەكی سەقامگیر بۆ بازاڕی خانووبەرە بهێنێت و نرخەکان بەرەو دابەزین ببات.

هەروەها، بەو پێیەی ساڵی 2023، لە بازاڕی خانووبەرەدا ڕووبەڕووی ژمارەیەکی پێوانەیی بووەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتی بانکی ناوەندی، ئەمساڵ هەمان مەرجەکان بەردەوام دەبێت، هەرچەندە ئاسۆی نرخەکان لەم بازاڕەدا لە زیادبووندایە. ئەگەر ئەم بەرز بوونەوەی نرخەکان  تەنانەت دوای هەڵبژاردنیش بەردەوام بێت، مەترسی وەستانی هەڵاوسان مەترسی لەسەر بازاڕ دروست دەکات.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ناوەندی ئامار سەبارەت بە هەڵاوسانی مانگانە، هەڵاوسانی مانگانەی خانووبەرە بە ڕێژەی 2.3% تۆمارکراوە، هەروەها هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵی ئەم کاڵا بنەڕەتییە 42.5% بووە. هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ واتە گۆڕانکاری لەسەدا لە پێوەرەکانی نرخدا بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی پێشوو، خانووبەرە ساڵانە هەڵاوسانی بەخۆیەوە بینیوە بە ڕێژەی 40.7%.