كۆمەڵەی نێوەندگیری خانووبەرە: لە سلێمانی داوای كردنەوەی لقی كۆمەڵەكە كراوە
slemani

2024-06-27

كۆمەڵەی نێوەندگیری خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان لە هەوڵی كردنەوەی لقە لە پارێزگاكان، سەرۆكی كۆمەڵەكە رایدەگەیەنێت: لە سلێمانیش داوای كردنەوەی لقی كۆمەڵەكە كراوە بەڵام دەبێت مۆڵەت لە وەزارەتی ناوخۆ وەربگرن.


رابەر قاسم، سەرۆكی كۆمەڵەی نیوەندگیری خانووبەرەی هەرێمی كوردستان بە موڵك نیوزی راگەیاند، لقی دهۆك مۆڵەتی وەرگرتووەو دەستبەكار بووە، بۆ لقی هەلێر دەبێت عەقاراتەكان كۆبكرێنەوە، لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك كۆبوونەوەمان كردووە، دەمانەوێت بە كۆی دەنگ هەڵبژدن بكرێت.


ئاماژەی بەوەشكرد، لە سلێمانیش داوایان كردووە بۆ كردنەوەی لقی كۆمەڵە، مەكتەبی ڕێكخراوەییەكان داوایان كردووە، بەڵام دەبێت بێنە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوەی ئاماریان وەربگرن ئینجا مۆڵەتیان پێدەدەن

لەبارەی ئامانجی كۆمەڵەكە، رابەر قاسم وتی، لە هەرێمی كوردستان بە سەدان كۆمپانیاو نوسینگەی عەقارات هەیە، ئامانجی ئێمە ئەوەیە كار كردنی عەقارات رێكبخەینەوەو لە شوێنێك هەموو عەقاراتەكان كۆبكەینەوە چونكە تا ئێستا شوێنێك نەبووە بۆ كۆكردنەوەمان،  یاساكانی عەقارات یاسای كۆنی عێراقین لە رووی كۆمەیشن و بواری تر دیكەوە.

ئێستا خەریكین ئەندام وەردەگرین، بۆ ئەندامبوون 25 هەزار دینار دانراوە، ساڵانەش هەر بەو بڕە ئەندامبوون نوێدەكرێتەوە، سەرۆكی كۆمەڵەی نیوەندیگیری خانووبەرە هەرێمی كوردستان وای وت.