بەڵێنی دوو كاندیدەكەی سەرۆكایەتی ئێران بۆ سێكتەری نیشتەجێبوون
سەرۆک

2024-06-30

وتەبێژی بارەگای هەڵبژاردنەکانی ئێران ئەنجامی 14 هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئاماری ئیسنا، مەسعوودی پزیشکیان بە 8 ملیۆن و 30  هەزار و 577 دەنگ و سەعیدی جەلیلی بە 7 ملیۆن و 189 هەزار و 756 دەنگ دەچنە خولی دووەمی هەڵبژاردن، لە ڕۆژی 15ی تەمموز بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار. 

ئەم ڕاپۆرتە بەڵێن و ڕای ئەم دوو کاندیدەیە سەبارەت بە سێکتەری خانووبەرە

سەعید جەلیلی، یەکێکە لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، لە یەکێک لەو بەرنامانەی کە چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کراوە، بۆ ماوەی نزیکەی 5 خولەک باسی پلانەکەی بۆ بازاڕی خانووبەرە کرد، ڕوانگەی جەلیلی سەبارەت بە کێشەی بێ توانایی خێزانەكان لە کڕینی خانووبەرە، پێی وایە لە وڵاتدا زەوی هەیە، بەڵام قۆرخکاری لەم بازاڕەدا هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیقتساد نیوز، جەلیلی سەبارەت بە تەرخانکردنی زەوی بۆ دروستکردنی خانووبەرە لە وڵاتدا وتوویەتی: ئێمە لە وڵاتدا کەمی زەویمان نییە؛ کێشەکە قۆرخکاریە لە زەویدا، 330 هەزار هێکتار دەتوانرێت بۆ دروستکردنی خانووبەرە بەکاربهێنرێت. 

هەروەها پێی وایە "پلانی خانووبەرە کاتێك ئەنجامی دەبێت کە ئێمە ڕووپێوی زەوی بە کار دەهێنین بەڵام دەبینین کە نرخەکان لە تاران زۆر بەرزە، لە کاتێکدا نرخی دروستکردنی هەمان خانوو تێچووی دیاریکراوی هەیە، یان تێچووی زەوییەکان چەند بەرامبەری شارەکانی دیكەیە، ئەوە جیاوازی لە بواری خانووبەرە نیشان دەدات.

ئەم کاندیدە، ئەگەر ببێتە سەرۆک کۆمار، لەسەر بنەمای ماددەیەکی بەرنامەی گەشەپێدانی حەوتەم کە ڕێگەی بە حکومەتەکان داوە "زەوی دەرەوەی شارەکان بگۆڕن بۆ بەکارهێنانی نیشتەجێبوون بە ڕێژەی 0.2%ی تەواوی ڕووبەری ئێران، بۆیە ئەو وتی کە لە پلانی حەوتەمدا ڕێگە بە نیشتەجێبوون دراوە، کە بە پشتبەستن بە قەبارەی زەوییەکە کە دوو لەسەر دەیەی شارێکی گەورەیە، دەتوانین بۆ خانووبەرە زیاد بکەین ".

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیقتساد نیوز، شیکردنەوەی لەسەر قسەکانی مەسعود پزیشکیان لە بواری نیشتەجێبووندا ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو تەنیا ڕەخنەی لە ئەدای حکومەتەکانی ڕابردوو لە بواری بیناسازی خانووبەرەدا گرتووە.

پزیشكیان، لە ماوەی ئەم 18 ڕۆژەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا ڕەخنەی لە دروستکردنی خانووبەرە یان بێ ماڵ و حاڵ هێشتنەوەی کرێچییەکان گرت و وتی: ئیتر فەرمانبەران ناتوانن بە ئاسوودەیی بژین. ناتوانن خانوو بەکرێ بگرن. ئایا بڕیار نەبوو یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکەین، لەکاتێکدا تا ئێستا 300 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست نەکراوە؟.

چاوپێکەوتنەکان لە قسەی پزیشکانی پێگەی کاندیدەکانی هەڵبژاردنەوە بڵاوکراونەتەوە، کە جگە لە رەخنە گرتن باسی بازاڕی خانووبەرەی نەکردووە، بەڵام پزیشکان "بە ئاشکرا دژی پلانی نیشتەجێکردنی حکومەتە".

ئەمە هەر ئەو پلانەیە کە لە حکومەتەکەی ئەحمەدی نژاد لە ژێر ناوی "مسکن مهر" ، لە حکومەتی ڕەئیسیش بە ناوی "یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون لە ساڵێکدا بە ئاسۆی 4 ملیۆن یەکە نیشتەجێبوون لە ماوەی ٤ ساڵدا" جێبەجێ کرا.