5 گرانترین شاری ئێران
2024-06-30
بە پێی ڕاپۆرتی ئێقتساد نیوز، ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران سەبارەت بە نرخی خانووبەرە لە شارە هەڵبژێردراوەکانی ئەو وڵاتە نیشان دەدات کە 5 شاری تاران، ئیسفەهان، تەبرێز، کەرەج و مەشهەد گرانترین شاری ئەو وڵاتە بوون .
تاران یەکەم و پڕ دانیشتووترین شاری ئێرانە، چونکە ناوەندی ئابووری ئێران و پایتەختی سیاسی ئێرانە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە بووەتە هۆی ڕاکێشانی خەڵکێکی زۆر لە هەموو ئێرانەوە بۆ ئەوەی لەوێ نیشتەجێبن و نرخی خانووبەرەی بەرز کردووەتەوە که نرخی فرۆشتنی هەر مەتر چوارگۆشەیەک لە تاران نزیکەی 614 دۆلار بووە.
ئیسفەهان لە دوای تاران پلەی دووەمی گرتووە بەهۆی بوونی چەندین شوێنەواری مێژوویی، ساڵانە گەشتیارێکی زۆر دەچنە ئەوێ و بە شارێکی گەشتیاری دادەنرێت هەروەها بەهۆی بوونی پیشەسازیی گەورەی وەک پیشەسازی فڕۆکەوانی ئێران و پاڵاوگەی نەوت و هتد، ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر بازرگانی بکەن بۆ ئەم شارە. نرخی فرۆشتنی یەک مەتر چوارگۆشە لە ژێر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا نزیکەی 249 دۆلار بووە.
پلەی سێیەم شاری تەبرێزە کە دەکەوێتە نزیک سنووری کۆماری ئازەربایجان کە پەیوەندی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئەم وڵاتەدا هەیە و ئەم دۆخە دەبێتە هۆی کۆچی خەڵک و لە ئەنجامدا تێچووی خانووبەرە بە تێکڕای نرخی 211 دۆلار دەست پێ دەکات.
پلەی چوارەم و پێنجەم بۆ شاری کەرەج و مەشهەدە. کەرەج بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و نزیکیی لە تاران، هەلومەرجی ئابووری شارێکی کۆچبەریە و نرخەکانی لە 192 دۆلار دەست پێ دەکات .
دوا شار شاری مەشهەدە، کە سەرەڕای مەزارگەی ئیمام ڕەزا، لایەنی زیارەتکاریی هەیە و ساڵانە پێشوازی لە 27 ملیۆن حاجی لە ناوخۆی وڵات و 2 ملیۆن حاجی لە دەرەوەی وڵات دەکات، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش خەڵکێکی زۆر بۆ کاروبار گەشتیاری کۆچ دەکەن بۆ ئەم شارە. مەشهەد بە نرخی نزیکەی 192 دۆلار بۆ هەر مەتر چوارگۆشەیەک دیاری کراوە.