وەبەرهێنانی سلێمانی داوایەك ئاراستەی پرۆژەكان دەکات
2024-07-02
بە پشت بەستن بە نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی، وەبەرهێنانی سلێمانی، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و بەشەكان ئاگادار دەكاتەوە، تاوەكو كاتی دەرهێنان و دەستەبەر كردنی ( كارتی نیشتیمانی )، كار بە " رەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی " بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی، نوسراوێكی دیكەی ئاراستەی پرۆژەكانی نیشتەجێبوون كردووەو هەمان داوای لێكردوون بۆ مەبەستی گرێبەستی كڕین و فرۆشتن.
وینەی نوسراوەكان لە خوارەوەیە: