فرۆشی خانووبەرە لە تورکیا بە ڕێژەی 11% کەمیکردووە
2024-07-03
بە پێی ئامارەكان، فرۆشی خانووبەرە لە تورکیا لە مانگی نیساندا بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 11.8% کەمی کردووە.
فەرمانگەی ئاماری تورکیا (تورکستات) ڕایگەیاند، لە مانگی نیسان بە گشتی 75 هەزار و 569 موڵکی نیشتەجێبوون فرۆشراون، بەڵام مانگی پێش ئەوە ( ئازار ) 105 هەزار و 394 موڵکی نیشتەجێبوون، بەراورد بە مانگی نیسانی 2023دا، 85 هەزار و 652 موڵکی نیشتەجێبوون فرۆشراوە کەمبوونەوەیەکی بەرچاو بووە.
کڕینی موڵک لەلایەن بیانییەکانەوە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا، گەیشتە هەزار و 272 یەکە و بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 50.3% کەمیکردووە.
شاری ئەنتاڵیا لە دەریای ناوەڕاست زۆرترین پشکی فرۆشتنی بە کڕیارە بیانییەکان هەبووە بە 454 مامەڵە.
ئیستەنبوڵ کە پڕ دانیشتووترین شاری تورکیایە، بە فرۆشتنی 407 یەکە لە پلەی دووەم دێت و پارێزگای مێرسین لە باشووری تورکیا بە 149 یەکە لە پلەی سێیەم دێت.
هاوڵاتیانی ڕووسی بە كڕینی بە 293 موڵک لە پێشەنگی لیستی کڕیارە بیانیەکانن، ئێرانییەکان بە 117 موڵک و ئۆکراینیەکان بە 91 موڵک لە پلەی یەکەمدا دێن.