ڕووبەری ئەو زەوییەی هه‌ر فەرمانبەرێك وەریدەگرێت 200 مەتر دووجایه
2024-07-06
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا وه‌زاره‌تى شاره‌وانی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دابه‌شكردنى زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا ڕاگه‌یاند، موڵك نیوز رووبه‌رى زه‌وی و مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتنى ده‌خاته‌ڕوو.
له‌سه‌ره‌تادا به‌ڵێننامه‌یه‌ك به فه‌رمانبه‌ر پڕ ده‌كرێته‌وه به‌وه‌ى له ساڵانى رابردوودا سودمه‌ند نه‌بوبێت له وه‌رگرتنى زه‌وی و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند زانیارییه‌كى دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ساڵانى خزمه‌ت و زانیارى كه‌سى.
ڕووبەری ئەو زەوییەی هەر فەرمانبەرێک وەریدەگرێت 200 مەتر دووجا دەبێت، نرخی زەوییەکان بەپێی رێنماییەکان بەمشێوەیە دەبێت: نرخی یەک مەتر دووجا لەناو پارێزگا: 5 هەزار دینار دەبێت. نرخی یەک مەتر دووجا لەناو قەزاکان: 3 هەزار دینار دەبێت. نرخی یەک مەتر دووجا لەناو ناحیەکان: 2 هەزار دینار دەبێت.
ئەگەر ڕووبەری زەوییەکە زیاتر بوو لەوەی تەرخانکراوە، ئەوکاتە لەلایەن لیژنەیەکەوە بەنرخی ڕۆژ دەخەمڵێندرێت.
دابەشکردنی زەوی بەشێوەی تیروپشک دەبێت، بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێت، سێ مەرج دیاریکراوە ئەوانیش: ساڵانی خزمەت و ژمارەی ئەندامانی خێزان و شوێنی لەدایکبوون.