نرخى خانووبهره له پارێزگاى سنه به ئاراستهى بهرز بوونهوهیه
2024-07-07
بە پێی ڕاپۆرتی تەجارات نیوزی ئێران، شاری سنە، ناوەندی پارێزگای کوردستان، لهگهڵ نرخی خانووبەرە لە سەرتاسەری وڵات، ئاراستهى بەرەو سەرەوەی گرتووە.
ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران سەبارەت بە هەڵاوسانی خانووبەرە لە پارێزگاکاندا, ئاماژە بەوە دەکات کە پارێزگای کوردستان لە ساڵی ٢٠٢١ تاوهكو ٢٠٢٣ زیاتر لە ١٦٠% بەرزبوونەوەی نرخەکانی بەخۆیەوە بینیوە. لەڕووی هەڵاوسانی خانووبەرە، سنه لە ڕیزبەندی دەیەمی پارێزگاکانی دیکەدایە, هەروەها هەبوونی بودجەی دوو بۆ سێ ملیار تمەن ڕێگە بە داواکاران دەدات شوقەی قەبارە مامناوەند بکڕن.
بۆ نموونە ئێستا شوقەیەکی ٧٥ مەتری لە شەقامی ئەردەڵان کە لە ساڵی ٢٠٠٦ دروستکراوە، نرخی دوو ملیار و ٣٠٠ ملوێن تمەنە ( ٣٨ هەزار و ١٧٠ دۆلار) .
شوقەیەکی ٨٥ مەتری، لە ساڵی ٢٠١٧ دروستکراوە، نرخی دوو ملیار و ٧٥٠ ملوێن تمەنە( ٤٥ هەزارو ٦٤٠ دۆلار).
ئەگەر کڕیارەکان بودجەیان لە نێوان سێ بۆ چوار ملیار تمەن ( ٦٠ تا ٧٠ هەزار دۆلار) هەبێت، دەتوانن خانووی گەورە بکڕن.
هەبوونی بودجە لە نێوان چوار بۆ پێنج ملیار تمەن ڕێگە بە کڕیاران دەدات شوقەیەکی گەورە و تازە دروستکراو بکڕن.
بۆ نموونە ئێستا خاوەنی شوقەیەکی نوێ کە ڕووبهرهكهى ١١٢ مەتر دەبێت، نرخی یەکەکەی لە بلواری کشاوەرز داناوە کە نرخی بە چوار ملیار و ٩٥٠ ملیۆن تمەنە.
ئەگەر داواکاران بودجەیەكی ٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن بۆ ٦ ملیار تمهنیان ههبێت ( ٨٠ هەزار دۆلار) ، ئەوا دهتوانن شوقهیهكى ڕووبهر ١٥٠ مەتر بكڕن.