%35 بەشداربووانی راپرسیەك پێشبینی دابەزینی نرخی خانووبەرەی ئێران دەكەن
iran

2024-07-09

لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران مەسعوود پزیشکیان، بازاڕەكانی ئەو وڵاتە لە نێویاندا بازاڕی خانووبەرە تا ڕادەیەك ئارامبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەپێی راپرسییەك لەسەدا 35٪ بەشداربووان پێشبینی دابەزینی نرخی خانووبەرە دەكەن.

بە پێی ڕاپۆرتی دوونیای ئیقتساد، دوای سەرکەوتنی مەسعوود پزیشکیان لە هەڵبژاردنەکاندا، گروپی نیشتەجێبوون "دونیای ئیقتساد" پرسیاری داهاتووی نرخی خانووبەرەی ئێرانی لە ٢٠ پسپۆڕی ئابووری کرد، ئەنجامی ڕاپرسییەکە دەریخست کە 7 کەس كو بەرامبەر بوو بە 35%، پێشبینی ئەگەری دابەزینی نرخیان کردووە لە کورتخایەندا، 12 کەسیش پێشبینی ئەگەری سەقامگیری نرخیان لەم بازاڕەدا کردووە لە ماوەی یەک بۆ دوو مانگی داهاتوودا.

بەم شێوەیە پێویستە دان بەوەدا بنرێت کە بۆچوونی چالاکانی ئابووری سەبارەت بە کاریگەریی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەسەر بازاڕی خانووبەرە لە کورتخایەندا ئاماژەیە بۆ ئارامی ڕێژەیی و سەقامگیری نرخەکان.

لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئیقتساد نیوز ڕاپۆرتی لەسەر بەڵێنی كاندیدەكان لەبارەی پرۆژەی نیشتەجێبوون ئەنجامدا، بە شیکردنەوەی لەسەر قسەکانی مەسعود پزیشکیان لە بواری نیشتەجێبووندا، ئەو تەنیا ڕەخنەی لە ئەدای حکومەتەکانی ڕابردوو لە بواری بیناسازی خانووبەرەدا گرتووە.

پزیشكیان، لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا ڕەخنەی لە دروستکردنی خانووبەرە یان بێ ماڵ و حاڵ هێشتنەوەی کرێچییەکان گرت و وتی: ئیتر فەرمانبەران ناتوانن بە ئاسوودەیی بژین. ناتوانن خانوو بەکرێ بگرن. ئایا بڕیار نەبوو یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکەین، لەکاتێکدا تا ئێستا 300 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست نەکراوە؟