پرۆسەی تۆماركردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون خێراتر دەكرێت
hawler

2024-07-11

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: پرۆسەی تۆماركردنی یەكەنیشتەجێبوەكان خێراتر دەكرێت و هەزاران كەس لێی سودمەند دەبن، كە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان و نەمانی ئەو كێشانەیە كە لە نێوان وەبەرهێن و هاوڵاتیان و فەرمانگەكانی حكومەتدا دروست دەبێت.

لە راگەیەنراوێكدا، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە لەشاری هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی ۆركشۆپێكی تایبەت بەخێراكردنی تۆماركردنی یەكە نیشتەجێبوەكان بە ناوی بەشداربوانەوە كرا.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئاماژە بە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، تیایدا چەندەها هەزار كەس سودمەند دەبن  لە دانیشتوانی ناو یەكە نیشتەجێبوەكان (سیتییەكان)و جەخت لە خێراكردنی ئەم پرۆسەیە كرایەوە.

شارەوانی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، پرۆسەكە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و نەمانی ئەو كێشانەیە كە لە هۆكاری تۆمار نەكردنی ئەم یەكانەوە دروست دەبێت، لە نێوان وەبەرهێن و هاوڵاتیان و فەرمانگەكانی حكومەتدا.