لە ماوەی 5 ساڵدا نرخی خانووبەرەی تاران 400% بەرزبووەتەوە
iran

2024-07-12

نرخی خانووبەرە لە ئێران گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆی، بەشێوەیەك لە حوزەیرانی 2019 تا ئەمساڵ، لە ناوچەکانی (2، 5، 10)ی تاران لەسەدا 433 گەشەی کردووە.

داتاکانی بانکی ناوەندی ئێران دەریدەخات، كە لە ناوچەی دوو ، نرخی خانووبەرە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بە بەراورد بە مانگی حوزەیرانی 2019 بە ڕێژەی 327% بەرزبووەتەوە، لە ناوچەی 5 ئەم زیادبوونە دەگاتە 369% و لە ناوچەی 10 ئەم زیادبوونە بۆ 433% بەرزبووەتەوە.

هەروەها ئەم داتایانە کەمبوونەوەی ژمارەی مامەڵەکان نیشان دەدەن، ژمارەی مامەڵەکان لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەراورد بە مانگی حوزەیرانی 2019 لە ناوچەی 2، بە ڕێژەی 69% کەمیکردووە، لە ناوچەی 5 کەمبوونەوەی ئەم ژمارەیە دەگاتە 68% و لە ناوچەی 10 کەمبوونەوەی مامەڵەکان دەگاتە 54%.

بە پێی ئەم داتایانە دەتوانین بڵێین کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، بازاڕی خانووبەرە لە پایتەختی ئێران بە تایبەت لە ناوچەکانی 2، 5 و 10، ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخ بووەتەوە، لە کاتێکدا ژمارەی مامەڵەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، کە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ جۆرێک لە هەڵاوسان یان پاشەکشەی ئابووری، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، چاوەڕێ دەکرێ بۆ ئەوەی حکومەتی تازە هەڵبژێردراو چ کاریگەرییەکی لەسەر نرخی خانووبەرە، بەتایبەتی لە پایتەخت دەبێت.