تێچووی خانووبەرە دەبێتە هۆی کۆچکردنی گەنجان لە ئێران
2024-07-12
رۆژنامەی دوونیای ئێقتساد دەریخست:
نەوەی گەنجی ئێرانی کە تەمەنیان لە نێوان ٢٠ تا ٢٨ ساڵەوەیە، توانای دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان نییە، تەنانەت کاتێکیش کە زۆرترین مووچە لە لایان کۆمپانیاکان وەرگرن. تێکڕای داهاتی ئەم گرووپە لە نێوان ١٧ بۆ ٢٥ ملیۆن تمەنە ( ٤ تا ٦ هەزار دۆلار)
ئەگەر گەنجانی کرێکاران یەکەیەکی نیشتەجێبوون بە کرێ بگرن لەسەر خۆیان، پێویستە نزیکەی ٧٠-٧٥%ی داهاتی خۆیان لە تاران بۆ کرێی خانووبەرە تەرخان بکەن، واتا بەس لە ناوچەکانی ناوەڕاستی شار کە نرخی خانووەکان کەمترین نرخیان هەیە. هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە کە روو بنێنە دوو یان سێ کرێچی، واتا لەگەڵ کەسی کە دەژین و کرێ لە بەینیانا دابەش دەکرێ..
ئەم گەنجانە بۆ ئەوەی بتوانن ژیانیان بە ڕێ بەرن، دەبێت ڕوو لە ژیانی چەند کرێچییەک بکەن لە گەڕەکە کوالیتی خراپەکانی شارەکەدا، لەم ناوچانەدا کرێی مانگانە لە سەرووی ١٠ ملوێن تمەن ( ٣ هەزار دۆلار) لەگەڵ لانیکەم ١٠٠ ملوێن تمەن ( ٢٥ هەزار دۆلار) پێشوەختە. ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی کوالیتی ژیان. لە لایەکی ترەوە بەهۆی تێچووی خانووبەرە، توانای خەرجی دیکە و پێویستیە زەروریەکان نەماوە و بێهیوایانە بە هەر شێوەیەک بێت ناچارن کۆچ بکەن.
بەگوێرەی خەبەر ئۆنڵاینی ئێران، ساڵی ڕابردوو، 140%ی کۆچی گەنجانی ئێرانی کە زیاتر لە نیوەیان ژن بوون، زیادی کردووە و تەنانەت ئەوانەیشی لە ئێران ماونەتەوە ئارەزووی کۆچکردنیان هەیە.