لقی نوێی کۆمەڵەی نێوەندگیری خانووبەرە دەکرێتەوە
2024-07-17
ڕابەر وەرتى جێگرى سەرۆکى کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاری خانووبەرە بە موڵک نیوزی ڕاگەیاند کە "بەم نزیکانە لە شاری سلێمانی ئۆفیسی سەرەکی لقی سلێمانی کۆمەڵەی نێوەندگیری و راوێژکاری خانووبەرە دەکرێتەوە" وە ڕوونیشیکردەوە کە "لە ئێستادا کۆمەڵەکە خاوەنی دوو لقە لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی، وە بڕیارە بەم نزیکانە هەردوو لقی هەولێر و هەڵەبجە بکرێنەوە" وە ئاماژەی بەوە کرد کە "دانانی لقی هەڵەبجە بە بڕیاری کۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژکاری خانووبەرە و بەسەرپەرشتی لقی سلێمانی دادەنرێت و ئەو ئەندامانە کە لە لقەکە دادەنرێت هەڵەبجەیی دەبن".