لە ئەگەری هەڵنەوەشاندنەوەی فەرمانێك, بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەست لەكار دەكێشێتەوە
slemani

2024-07-21

دڵشاد  عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند: زەوی ئامادەیی كشتوكاڵ كە (182) دۆنمە بە فەرمانێكی نهێنی ئەنجومەنی وەزیران دراوە بەوەبەرهێنێك بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون، نێوەندگیری زۆریش كراوە بۆ وەرگرتنی ئەو پارچە زەویە كە (بارەگای بارزانی)یشی تێكەوتووە، لە ئەگەری هەڵنەوەشاندنەوەی فەرمانەکە تا 20ی مانگی داهاتوو فەرمانەكە دەست لەكار دەكێشمەوە.

ئەو پارچە زەوییە دەکەوێتە گەڕەکی بەکرەجۆ لە سلێمانی و ٥٢ ساڵە لەسەر پەروەردەی سلێمانی تاپۆ کراوە، بەڵام لە مانگی ڕابردوو لەسەر کۆمپانیای بەڕێز تاپۆکرا.