هاوكاری زیانلێكەوتوانی بازاری قەیسەری دەكرێتەوە
hawler - qaisary

2024-08-03

پارێزگاری هه‌ولێر زانیاری گرنگ له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر ده‌خاته‌ڕوو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، موژده‌ی خۆش له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان هه‌یه‌.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر راگەیاند:" بەمنزیکانە سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕێگەی بەرنامەیەکەوە هاوکاری زیانلێکەووتووانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات".
ڕاشیگه‌یاند: دوای ئەوەی بە فەرمان و راسپاردەی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسروور بارزانی، بەپەلە پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەستیپێکرد و گووژمەی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکرا و زووتر لەو ماوەیه‌ش بۆی دیاریکراوە کاری نۆژەنکردنەوە تەواو دەبێت، بەمنزیکانەش لەرێگەی بەرنامەیەکەوە سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسروور بارزانی، هاوکاری دووکاندار و زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکاته‌وه‌، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەیسەری هەولێر لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتی ڕۆژانە لەلایەن دوو کۆمپانیاوە بەچەندین شەفت کاری تێدا دەکرێت.

خۆشناو، ئه‌وه‌شی خسته‌روو: وێڕای ئەوەش پێشتر بڕیاری لێخۆشبوون بەڕێژەی لەسەدا 50 لەسەر باجی ساڵی 2023 و بۆساڵی 2024یش لەسەدا سەد درا، بڕیاری لێخۆشبوونیش  لە کرێی کارەبا و زبڵ و خاشاک و کرێی دووکان بۆ کاسبکارانی قەیسەری درا.

سەرچاوە: ماڵپەری پارتی