4 پێشنیار بۆ قەیرانی نیشتەجێبوون لە عێراق دەکرێت
2024-08-06
لەدوای بەرزبوونەوەی نرخەکانی شوقە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، لیژنەی وەبەرهێنان لە پەرلەمان ٤ پێشنیار دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە.
سائیب حەجامی ئەندامی لیژنەی وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند "بەرزبوونەوەی نرخەکانی شوقە لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون گرفتێکی گەورەیە بەتایبەت لەو کاتانەی کە ئەو پرۆژانە تایبەت بن بە کەمدەرامەتان"
حەجامی: چوار پێشنیارمان کردووە کە لەوانەیە یارمەتیدەر بن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون کە بریتین لە زیادکردنی پاڵپشتی حکومی لەڕێگەی پێشکەشکردنی پاڵپشتی دارایی یان داشکاندنی باج، وە دابینکردنی پاڵنەر بۆ بنیادنانی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە نرخێکی گونجاو، وە هەروەها سەپاندنی هەندێک یاسای بۆ ڕێکخستنی بازاڕی خانووبەرە و کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان، لەهەمان کاتدا زیادکردنی شەفافییەت لە مامەڵەکانی کڕین و فرۆشتن بۆ گەرەنتی کردنی نەبوونی یاریکردن بە نرخەکان، بۆیە پێویستە حکومەت بۆ ئەم مەبەستە هەنگاوی جدی و خێرا بنێت و گرفتەکان چارەسەر بکات.