نرخی ڤێللا لە بەحرێن نزیکەی ٨٪ بەرزبووەتەوە
2024-08-07
ڕاپۆرتێکی نوێ دەریخستووە، بازاڕی نیشتەجێبوونی بەحرەین لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ئاستێکی تێکەڵاوی بەخۆیەوە بینیوە، نرخی ڤێلاکان ساڵانە بە ڕێژەی 7.8% زیادی کردووە، لەکاتێکدا نرخی شوقەکان بە جێگری ماوەتەوە..
دوایین ڕاپۆرتی کۆمپانیای جیهانیی خزمەتگوزاری خانووبەرە، کۆڵدوێڵ بانکر ڕیچارد ئێلیس ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرزبوونەوەی نرخی ڤێللا لەسەر بنەمای هەر مەتر چوارگۆشەیەک دەگەڕێنێتەوە بۆ خواستی بەهێزی ناوخۆیی..
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە، نرخی مانگانەی کرێی سەنتەرە بازرگانییە سەرەکییەکان بە تێکڕا ٢١ هەزار و ٥٠٠ دیناری بەحرەینییە (٥٧ هەزار و دۆلار) بۆ هەر مەتر چوارگۆشەیەک، هەرچەندە تێکڕای نرخ لە سەرانسەری بازاڕدا لە دەوروبەری ١١ هەزار و ٥٠٠ دینارە..
لە کەرتی ئۆفیسەکاندا، ڕێژەی کرێ لە موڵکە سەرەکی و نا پرایمەکاندا دابەزیوە..
لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا، تێکڕای ئاستی کرێی خانووبەرە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣ بە ڕێژەی ٢.٩% دابەزیوە، ئەمەش ڕەوتێکی دە ساڵەی پاراستووە کە بەهۆی زیادەڕۆیی لە دابینکردندا لە خواست زیاتر بووە..