گرووپی پاراستنی سروشتی گۆیژە و ئەزمەڕ: هێشتا پڕۆژەکەی قەیوان نەوەستاوە و چالاکیی ترمان دەبێت
2024-08-10
گرووپی پاراستنی ژینگەی ئەزمەڕ و گۆیژە لە بەرامبەر کارکردنی کۆمپانیای قەیوان لە دوو گردی بەردەم ئەزمەڕ پلانی دیکەیان هەیە و دەڵێن چالاکیی دیکە بەڕێوە دەبەن.
موڵک نیوز لە چەند ئەندامێکی گرووپەکەوە زانیویەتی، ئەو گرووپە لە داڕشتنی پلان و ئەنجامدانی چالاکیی دیکەدایە دژی دروستکردنی پڕپژەی نیشتەجێبوون لەسەر دوو گردی بەردەم شاخی ئەزمەڕ لە نزیک تونێلی پێشڕەو.
پێشتر ناڕەزایەتییەکی زۆر لەوبارەیەوە دروستبوو و داوا دەکرا سروشتی ئەو دوو گردە بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون تێک نەدرێت، بەڵام کۆمپانیای قەیوان لە کارکردن بەردەوامە و پڕۆژەکەشی بریتییە لە فراوانکردنی پڕۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی.
ئەو دوو ئەندامەی گرووپی پاراستنی ژینگەی ئەزمەڕ و گۆیژە کە نەیانویست ناویان بهێندرێت بە موڵک نیوزیان ڕاگەیاند، تا ئێستا هەوڵەکانیان نەبووەتە هۆکاری ڕاگرتنی پڕۆژەکە، چونکە وەک ئەوان دەڵێن کاری ناڕەزایەتی دەربڕین و کاری مەدەنی کاریگەرییەکەی لەسەرجۆیە.
وتیشیان: "کۆڵ نادەن و هەموو رێگایەکی مەدەنی بۆ پاراستنی ئەزمەڕ و گۆیژە و گردەکانی دەگرنەبەر."