پیسبوونی هەوای هەولێر کاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی خانوو و شوقەوە هەیە
2024-08-11
ئەم ڕۆژانە باس هەر باسی پیسیی هەوای هەولێرە، ئەوەش خاوەن کۆمپانیاکانی عەقاراتی هێناوەتە سەر ئەو ڕایەی پیسبوونی هەوای هەولێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی خانووبەرە هەیە، بەتیابەت خواست کەم دەکاتەوە و نرخیش دادەبەزێنێت.
بەپێی بەدواداچوونێکی موڵک نیوز، پیسترین ناوچەی هەولێر گۆڵدن زۆن و بەشی ڕۆژئاوای شاری هەولێرە، ئەویش بەهۆی بوونی ڕێژەیەگی زۆر لە پاڵاوگەی نایاسایی و گارگەی زۆر.
بەختیار وڵاشی، خاوەنی عەقاراتی بەختیار وڵاشی بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، ژینگە کارەکتەری سەرکی شوێنی ژیان کردنە بۆ مرۆڤ، بۆیە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی ھەیە بە بازاڕی خانووبەرەوە هەیە.
وتیشی: "پیسبوونی هەوای هەولێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی بە دابەزینی نرخی خانوو و شوقەوە هەیە لە هەولێر."
بەپێی وتەی شارەزایانی بوواری خانووبەرە، کاریگەریی پیسبوونی هەوای هەولێر لەسەر کەرتی خانووبەرە لە داهاتوودا زیاتر دەردەکەوێت.
محەمەد شوانی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای عەقاراتی ماڵ و موڵك بە موڵك نیوزی ڕاگەیاند، ئێستا هاووڵاتییان خواستیان لەسەر ئەو پڕۆژانەن کەوتوونەتە دەرەوەی شاری هەولێر و دەڵێن کەشوهەواکەی پاکە.
پێشیوایە پیسبوونی هەوای هەولێر خواست لەسەر یەکەکان کەم دەکاتەوە و ئەوەش دەبێتە هۆکاری دابەزینی نرخ.