ئەورووپا پەرەی زیاتر بە زیرەکیی دەستکرد دەدات لە کەرتی خانووبەرەدا
AI

2024-08-13

وڵاتانی ئەورووپا لە ڕێگای بەکارهێنانی زیاتری زیرەکی دەستکردەوە، ئامانجیانە تا ساڵی ٢٠٣٠ پابەند بن بە ستانداردکردنی سفر دەردانی گازی ژەهراوی لە بوونیاتنانەکانیاندا لە بینا نوێیەکاندا، لە هەمانکاتدا بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد هاوکاریان دەبێت بۆ بەرەوپێشچوون و خێراترکردنی بوونیاتنان لە کەرتی خانووبەرەدا. 


وڵاتانی ئەورووپا دەڵێن، بەهۆی ئەوەی خانووبەرە سیفەتی مانەوەی تا ساڵانێکی زۆر هەیە، پێویستە بە شێوازی دۆستی ژینگە دروست بکرێن، کە دەبێتە هۆی خواستی زیاتر لەسەریان. 
زیرەکیی دەستکرد بریتییە لە خێراکردنی پەرەپێدانی پڕۆژە، بەکارهێنانی مۆدێلی ئۆتۆماتیکی بۆ هەڵسەنگاندنی موڵکەکان، شیکردنەوەی ڕەوتی بازاڕ، بەڕێوەبردنی موڵکەکان بە شێوەیەکی داینامیکی و کەسی، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ کڕیاران و، ئەنجامدانی بازاڕکردن و فرۆشتنی کاراتر، ئەنجامدانی ھاوشێوەکردن و بینینی کوالیتی بەرز. سەرەڕای ئەوەش وەبەرهێنان پێویستە لە دروستکردنی پلاتفۆرمی دیجیتاڵی AI کە بتوانێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا خانوویەک بەرهەم بهێنێت.