لە هەولێر ٧١ هەزار کارتی زەوی کراون بە سەنەد
2024-08-14
لە شاری هەولێر سەنەدکردنی ٧١ هەزار کارتی زەوی ڕاگەیەندرا لە کۆی ٩٦ هەزار کارتی زەوی.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، بەڕێوەبەرایەتییەکەی تایبەتیان بۆ گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەند کردووەتەوە و ئیشوکارەکان بە خێرایی ئەنجام دەدرێن.
وتیشی: "ئەو گەڕەکانەی بە تازەیی کارتەکانیان کراون بە سەنەد بریتین لە؛ گەڕەکەکانی کەرتەکانی گوڵان لە بنەسڵاو، ١٠٥ـی پیرداود لە شەمامک، گەڕەکەکانی دیلان، ڕاستی کۆمەڵگای ژین لە بەحرکە، بەشێک لە نەخشەی کەرتی باغمرەلشەهاب بەشی ١٥ گردەڕەشە ئەسعەد، کارتەکانی ٩٥ لە کەسنەزان، گەڕەکی پێشمەرگە لە بەحرکە و کۆمەڵگەی دیداری لە خەبات."
باسی لەوەش کرد، ٢٥ هەزار کارت ماون و بە زوویی ئەوانەش دەکرێن بە سەنەد.