داوای دەستبەسەرداگرتنی موڵکێکی خێزانی سەدام حسێن دەکرێت
sadam

2024-08-17

جێگری سەرۆکی سندووقی وەرگرتنەوەی سامانەکانی عێراق ڕایگەیاند، خێزانی سەدام حسێن، سەرۆکی ڕژێمی پێشووی بەعس چەند موڵکێکیان هەیە و داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە دەستیان بەسەردا بگرێت.
ئەیمەن داود ڕوونیشیکردەوە، خێزانی سەدام چەند پشکێکیان لە موڵکێکدا هەیە کە ڕووبەرەکەی 92 دۆنمە و بە ناوی “ئولفەت و میسک”ی کچانی حەلا سەدام حسێن و جەمال مستەفا تکریتییەوە تۆمار کراون.